بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیرابــه‌ری گشتی

ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی: مێژووی ئێمە لە پێناو ڕزگاریی میللەت و شکاندنی بەربەستەکان بووە

ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی: مێژووی ئێمە لە پێناو ڕزگاریی میللەت و شکاندنی بەربەستەکان بووە

سلێمانی – ١٨/٦/٢٠٢٦ ئەمڕۆ پێنج شەممە، بەڕێز مامۆستا عیرفان عەلی عەبدولعەزیز،
ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی، لە بارەگای مەکتەبی سیاسی لە شاری سلێمانی،
لەگەڵ بەرپرس و کارگێڕانی مەکتەبی ڕێکخراوە جەماوەرییەکان کۆبووەوە.
لە دیدارەکەدا، ڕابەری گشتی وێڕای بەخێرهێنان و دەستخۆشی لە کار و چالاکییەکانیان، تیشکی خستە سەر دوایین گۆڕانکارییە سیاسییەکان و ئاماژەی بە قۆناغی نوێی خەباتی بزووتنەوەی ئیسلامی کرد. مامۆستا عیرفان ڕایگەیاند: “کاروانی ئێمە بە دروشمی (لا اله الا الله) و بە ئامانجی ڕزگاریی گەلەکەمان دەستی پێکرد؛ ئێمە بووین ئەو دیوار و بەربەستانەمان تێکشکاند کە دەویسترا ڕێگری لە موسڵمانان بکەن بۆ دەورگێڕان لە کایەکانی دەسەڵات و کایە جەماوەرییەکاندا.”
هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە بزووتنەوەی ئیسلامی هێزێکی ڕەسەن و خاوەن ڕیشەیە و لە نێو ئازارەکانی خەڵکدا دروست بووە، وتیشی: “ئەوەی ئێمەی کۆکردووەتەوە هەستکردنە بە بەرپرسیارێتی؛ کاتێک مرۆڤ لەسەر ڕێگەی حەق بێت، هیچ پلان و پیلانێک ناتوانێت
لاوازی بکات. مەنهەجی ئێمە ئیسلامێکی زیندوو و حەرەکییە کە کۆمەڵگە لە
چەقبەستوویی ڕزگار دەکات و ڕۆحی نوێ بە بەر ژیاندا دەکاتەوە.”

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close