
كۆبونەوەكەی نێوان ئێران و ئەمریكا لە سویسرا دواخرا
باسک نێت
وەزارەتی دەرەوەی سویسرا له بەیاننامەیەکدا هەڵوەشانەوەی دانوستانەكانی نێوان ئەمریکا و ئێرانى راگەیاند، که بڕیار بوو ئەمڕۆ هەینی له هاوینهەواری شاخی بورگنستۆک بەڕێوەبچێت.
بەیاننامەکە چەند کاتژمێرێک دوای ئەوە هات کە وتەبێژی کۆشکی سپی رایگەیاند، جەی دی ڤانس جێگری سەرۆکی ئەمریکا گەشتێکی پلان بۆ داڕێژراوی هەڵوەشاندەوە بۆ كۆبوونەوە لەگەڵ دانوستانکارانی ئێرانی لە سویسرا رۆژی هەینی، بۆ دەستپێکردنی دانوستانەکان سەبارەت بە جێبەجێکردنی رێککەوتنی نێوان تاران و واشنتۆن و کۆتایی هێنان بە شەڕ.
کۆشکی سپی روونیکردەوە، شاندی ئەمریکی ئامادەبوو بۆ رۆیشتن، بەڵام بەهۆی دۆخێکی لۆجستیکی ئاڵۆز سەردانەکە دواخراوە.
هاوکات راپۆرتە میدیاییەکان ئاماژەیان بەوە کردووە، تاران بە لەبەرچاوگرتنی هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر باشوری لوبنانیش بڕیاری دواخستنی ناردنی شاندەکەی بۆ سویسرا داوە.
ئەم پێشهاتانە دوای چەند کاتژمێرێک لەو راپۆرتانە كە باسیان لەوەكرد، ئێران جێبەجێکردنی هەندێک لێکتێگەیشتنی لەگەڵ ئەمریکا بەستووەتەوە بە پرۆسەی ئاگربەست لە لوبنان، ئەمەش رەنگدانەوەی پێداكچوونی دۆسییەكانی ناوچەکەیە لەگەڵ دانوستانەكانی نێوان هەردوولا.




