
الشرق الاوسط:
حكومەتی عێراق پلانی هەیە پێگەی گرووپە چەكدارەكان گەمارۆبدات و رێگە لە جموجۆڵيان بگرێت
باسک نێت
رۆژنامەی “الشرق الاوسط” دەڵێت، سەرچاوە عێراقییەکان پلانێكی حكومەتی عێراقییان ئاشكراكردووە، كە بریتیە لە گەمارۆدانی بنکە و پێگەكانی گرووپە چەکدارەكان، کە لەلایەن سوپای پاسدارانی ئێرانەوە بەڕێوەدەبرێن؛ وەک ئامادەکارییەک بۆ هەڵوەشاندنەوەیان قۆناغ بە قۆناغ.
بە وتەی سەرچاوەکان، پلانە حکومییەکە بریتیە لە بڵاوەپێكردنی هێزەکانی سوپاو دژەتیرۆر لە دوای 30ی ئەیلول لە دەوروبەری ناوەندەکانی ئۆپراسیۆنی سەر بە گرووپە چەکدارەکان و لەسەر ئەو رێگایانەی دەچنەوە سەر ئەو شوێنانە؛ بە مەبەستی سنوردارکردنی جوڵەی پاڵپشتیكردن لە ناوبنكەكان و لە دەرەوە كە بۆیان دەچێت.
سەرچاوەکان ئاماەیان بەوەشكردووە، هێزە حکومییەکان قۆناغ بە قۆناغ دەست دەکەن بە دانانی خاڵی پشکنین بۆ چاودێریکردنی جوڵەی چەک و دەستبەسەرداگرتنیان، بە تایبەت فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و موشەك.
رۆژنامەكە ئاماژە بەوەشدەكات، پلانەکە بە شێوەیەکی سەرەکی لەسەر دوو ناوچە چڕبووەتەوە: جرف لسەخر کە مۆڵگەی کەتایبی حزبوڵایەو جەرف لنەداف، کە مۆڵگەی بزوتنەوەی نوجەبایە، هەردووکیان دەکەونە باشوری بەغدا.
ئەم پلانە نیگەرانی بەرپرسانی ئێرانی لێکەوتووەتەوە دەربارەی چارهنوسی ئەو چەکە ستراتیجییانەی لەبەردەستی گرووپەکاندان، لەگەڵ سەنتەرەکانی فەرماندەیی و کۆنترۆڵ کە راوێژکارانی سەر بە سوپای پاسداران کاردەکەن تێیاندا.
لە هەمان کاتدا، بە سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگیان راگەیاندووە، کاتی هەڵمەتەکە زۆر خراپە؛ چونکە بارودۆخی ناوچەکە وا دەخوازێت هاوپەیمانان دەست بە چەکەکانیانەوە بگرن، بەتایبەتی لە عێراق.
ناوچەی جورف لسەخر لە ساڵی 2014ەوە یەکێکە لە قەڵا گرنگەکانی گرووپەكان، كە پێدەچێت بووبێتە بنکەیەکی ستراتیجی سەربازی بۆ گرووپەكان و کەمپەکانی نیشتەجێبوون و زیندان و کۆگاو کارگەی موشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان.
بەڵام زۆرێك پێیان وایە وەک ناوەندێکی ئۆپەراسیۆنی سوپای پاسدارانی ئێران کاربکات.
ناوچەی جورف لنەدەفيش کە دەکەوێتە دەوروبەری باشوری رۆژهەڵاتی بەغدا لە نزیک رێگای بەغدا – مەداین، لە ساڵانی رابردوودا وەک شوێنێک دەرکەوتووە کە بارەگا و دامەزراوەکانی سەر بە هێزەکانی حەشدی شەعبی و گروپە چەکدارەکان لەخۆدەگرێت.




