
لە سەردەمی ئەمڕۆماندا، غەززە نامرڤانەترین و شەرمهێنەرترین کەمپە
باسک نێت
ئەردۆغان:
سەرۆکی دەوڵەتی فەڵەستین مەحموود عەباس دوو ساڵە ناتوانێ لەم هۆڵە بەشدار بێت
ئەو نادادپەروەرییە دژ بە خوشک و برایانی فەڵەستینیمان ویژدانی ئێمەی بریندار کرد
ئەگەر بەڕێز عەباس بەشداریش نەبێت نەبێت، ئەوە ئێمە هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو، دەبین بە دەنگی ئازادیی و سەروەریی دەوڵەتی فەڵەستین
ئەمڕۆ جارێکی دیکە بانگهێشت لەو وڵاتانە دەکەم کە دەوڵەتی فەڵەستین’یان بە فەرمی نەناساندووە، پێداچوونەوە بە بڕیارەکەیاندا بکەن
غەززە ئەمڕۆ تەنیا گۆڕستانێکی گەورەی منداڵان نییە بەڵکو لە هەمان کاتدا بەرزترین ئاستی بوونی منداڵانی کەمئەندامیشە
لە سەردەمی ئەمڕۆماندا، غەززە نامرڤانەترین و شەرمهێنەرترین کەمپە
سیاسەتی خەساندنی ڕەگەز لەسەر ئاستی جیهان گەمارۆی منداڵان و یەکەی خێزانی داوە و بەئامانجی گرتوون. بە پاراستنی خێزان کە پێکهاتووە لە ژن و مێرد، گەمارۆکە بشکێنین
لەجیهانێکدا کە لەلایەکەوە بە تۆن خۆراک فرێی دەدرێت، لەلایەکی دیکەوە بەسەدان ملیۆن کەس لەناو تەنەکەی زبڵدا بەدوای خۆراکدا دەگەڕێن، ناتوانرێ باس لە دادپەروەری بکرێت




