ئابووریكوردستانهەواڵ

هەواڵی نوێ لە بارەى مووچەى فەرمانبەرانى هەرێم

فالح ساری وەزیری دارایی عێراق لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراقدا بە پەرلەمانتارە کوردەکانی وتووە: پارەی کاشم لە بەردەستدا نییە بۆ ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم، هەر بۆیە تاکو ئێستا مووچە بۆ نەناردوون.

بەگوێرەی زانیارییەکانی باسک نێت لە بانکی ناوەندی هەولێر پارەی کاش هەیە و بەڵام بەغدا رەزامەندی لەسەر خەرجکردنی بۆ مووچەی هەرێم نەداوە، بەرپرسێکی باڵا لە وەزارەتی دارایی هەرێمیش لەوبارەیەوە وتوویەتی، “کێشەی نەختینە لە بانکی ناوەندی بەغدا لە هەرێم نییە بەڵام ناتوانرێت دەستکاری پارەکە بکرێت بۆ ئەوەی کێشە بۆ بانک دروست نەبێت”.

سەبارەت بە کاتی ناردنی پارەی مووچە و دابەشکردنی روونیکردووەتەوە، کاتی ناردنی مووچەی مانگی 6 و بڕەکەی لای ئێمە نییە و لەلای بەغدایە، بەپێی کاتی ناردنی پارەکە و ئەو بڕەی بەغدا دەینێرێت کاتی دابەشکردنی مووچەی مانگی هەرێم ئاشکرا دەکرێت.

باسک نێت

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close