برایان نێڵسن یاریده‌ده‌ری وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند، عێراق ده‌بێت مه‌ترسییه‌كانی سزاكان “هه‌میشه له‌به‌رچاوبگرێت” له‌هه‌مانكاتیشدا هاوكار ده‌بێت بۆ پاراستنی كه‌رتی دارایی عێراق له هه‌ر خراپ به‌كارهێنانی له‌لایه‌ن ئێران یان هه‌ر لایه‌نێكی دیكه‌وه.
ئاژانسی ڕۆیته‌رز له زاری وته‌بێژی وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكاوه بڵاویكرده‌وه، برایان نیلسۆن سه‌ردانێکی دوو رۆژی بۆ عێراق ئه‌نجامداوه، له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای عێراق كۆبۆته‌وه، له‌نێویاندا محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق.
برایان نێڵسن به ئاژانسی ڕۆیته‌رزی ڕاگه‌یاندوه، ئه‌و كۆبونه‌وانه‌ی ئه‌نجامی داون به‌رهه‌مدار بون، هەروەها هۆشداریداوە له‌وه‌ی كه عێراق ده‌بێت هه‌میشه مه‌ترسی سزاكان له‌به‌رچاو بگرێت.
شەوی رابردوو وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا سزای دارایی بەسەر بانکی ئەلهودای عێراقیدا سەپاند بەوەش بەهای دۆلار بەرانبەر بە دینار بەرزبوونەوەی نوێی تۆمار کرد.