رۆژنامەى سەباح-ى حکومەتى عێراق بڵاویکردووەتەوە، بۆ یەکلاییکردنەوەى کێشەى موچەى فەرمانبەران، شاندێکى دیکەى هەرێم بڕیارە سەردانى بەغدا بکات.
ڕۆژنامەى سەباح-ى حکومەتى عێراق بڵاویکردووەتەوە، بڕیارە بۆ چارەسەرى کێشەى موچە، شاندێکى دیکەى حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێمى کوردستان سەردانى بەغدا بکات.
ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە، حکومەتى عێراق جەخت دەکاتەوە کە دەبێت هەرێمى کوردستان بەندەکانى بودجە و تەواوى داواکارییەکانى بەغدا جێبەجێبکات، تا ڕاستەوخۆ پارەى پێبدرێت.
لەوبارەیەوە، محەمەد خەفاجى، ئەندامى لیژنەى یاسایی لە ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق بە ڕۆژنامەکەى ڕاگەیاندووە: “حکومەتى هەرێمى کوردستان بڕگەکانى بودجە جێبەجێناکات و ئۆباڵى نەناردنى بەشى هەرێم دەخاتە ئەستۆى حکومەتى هەرێم”.
دەشڵێت: “حکومەتى هەرێمى کوردستان بۆئەوەى مافى خۆى لە بودجە وەربگرێت، دەبێت داهاتەکان ڕادەستبکات و هەژمارى بانکیی بکاتەوە و نەوت لەڕێى کۆمپانیاى سۆمۆوە هەناردە بکات”.
وتوشیەتی: “بەپێى ئەو لیستەى ڕادەستى حکومەتى فیدراڵ کراوە، 50%ـى فەرمانبەرانى هەرێم وەهمین و بونیان نییە”.