
١٤ کیلۆ ماددەی هۆشبەر دەستیبەسەردا گیرا
بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان
باسک نێت
چوار بارزگان دەستگیرکران و بڕی ١٤ کیلۆگرام ماددەی هۆشبەریش لە جۆری کریستاڵ دەستی بەسەرداگیرا.
لە پڕۆسەیەکی بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری ورد کە چەند رۆژێکی خایاند لەلایەن تیمەکانی بەدواداچوونی بەڕێوەبەرایەتیەکەمان دواتر وەرگرتنی ڕەزامەندی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاساییش لە ڕێکەوتی ٤ـی٩ـی٢٠٢٤ لە چالاکییەکدا توانرا باندێکی مەترسیداری بازرگانی کردن بە ماددەی هۆشبەر دەستگیربکرێن کە پێکهاتبوون لە چوار تۆمەتباری بیانی.
ئەو بازرگانانە بەنیازبوون بڕی ١٤کیلۆ گرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری کریستاڵ بهێننە ناو هەرێم و لەنێو تایەی بارهەڵگر بە شێوازێکی زۆر ورد حەشاریان دابوو .
تۆمەتبارەکان ڕادەستی یاسا کراون و بەپێی یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددەهۆشبەرەکان و کارتێکەرە ئەقڵییەکان پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت .




