عێراق

بەغدا موچەی مانگی یەک دابەشدەکات لە هەرێمیش هێشتا موچەی سێ مانگی ساڵی ڕابردووی موچەخۆران نەدراوە

باسک نێت

حکومەتی عێراق دەست بە دابەشکردنی یەکەمین موچەی ساڵی نوێی خانەنشینانی دەکات، لە هەرێمیش حکومەتی کاربەڕێکەر موچەی سێ مانگی موچەخۆرانی نەداوە و دیاریش نییە کەی دەست بە دابەشکردنی موچەی ئەمساڵ دەکات.


میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردووەتەوە، حکومەتى عێراق لەدواى پشووى سەرى ساڵ دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی یەکی خانەنشینان دەکات و بە ئەگەرى زۆریشەوە ڕۆژى چوارشەممە پرۆسەکە دەستپێدەکات.


ئەمە لەکاتێکدایە، لە هەرێم، سێ موچەى کۆتایی ساڵی 2023ـی موچەخۆران و خانەنشینان نەدرا و تاکو کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵەش، حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێمی کوردستان هیچ بڕیار و پلانێکى بۆ موچە نەدراوەکان نییە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close