
دەقی پۆستەکەی دۆناڵد ترەمپ:
گەروی هورمز کراوەیە، و بە کراوەیی دەمێنێتەوە، بە ئێرانەوە بێت یان بەبێ ئێران.
ئێمە “گەمارۆی ئێرانی” دەسەپێنینەوە، بەو ناوە ناونراوە چونکە تەنیا رێگری لە کەشتییەکانی ئێران یان کڕیارەکانی دەکات لە هاتنە ناوەوە یان چوونە دەرەوە. هەموو وڵاتانی دیکە مافی بەکارهێنانی دادپەروەرانە و ئازادانەی گەرووەکەیان دەبێت.
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەم خاڵەوە بەدواوە وەک “پارێزەری گەرووی هورمز” دەناسرێت، بەڵام وەک وەک پێویستییەک بۆ دادپەروەری، لەبەرانبەر هەر تێچوویەک کە پێویست بێت بۆ راپەڕاندنی ئەرکی دابینکردنی سەلامەتی و ئاسایش بۆ ئەم ناوچە زۆر ناسەقامگیرەی جیهان، بڕی ٢٠٪ لە باجی هەموو ئەو بارانەی دەگوازرێنەوە وەک قەرەبوو وەردەگرێت. پرۆسەکە و ئامادەکارییەکان دەستبەجێ دەست پێ دەکەن.
باسک نێت
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




