![](https://www.basknet.net/wp-content/uploads/2020/07/new-bask-2-780x405.jpg)
بڕیاربوو ئەمڕۆ کاتژمێر یانزە پەرلەمانی کوردستان لەسەر چەند تەوەرێک کۆببێتەوە، بەڵام دانیشتەکە بۆ ماوەی 24 کاتژمێر دواخرا.
بەشێک لە فراکسیۆنەکان ناکۆکیان لەسەر دانیشتنەکە هەبوو و بەهۆی ئەوەی داواکاری دانیشتنەکە و دانانی بەرنامەی کاری دانیشتنەکە لەلایەن جێگری سەرۆکی پەرلەمانەوە کرابوو نەک سەرۆکی پەرلەمان.
بەشێک لە فراکسیۆنەکانیش ڕایانگەیاندبوو کە بەشداری دانیشتنەکەی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستان ناکەن.
بڕیاربوو دانیشتنەکەی پەرلەمان سێ رۆژ بخایەنێت و تێدا پێنج وەزیر بانگهێشتی پەرلەمان بکرێن لەسەر تەوەرەکانی دۆخی دارایی و دۆخی ناوچە کێشە لەسەرەکان و ڤایرۆسی کۆرۆنا و تۆپبارانەکانی ئێران و تورکیا.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە