
وتەبێژی حکومەتی ئەفغانستان بۆ دۆناڵد ترەمپ:
چەکەکانتان غەنیمەتە و هەتا ماون چاوتان پێی ناکەوێتەوە .
باسک نێت
دۆناڵد ترەمپ سەرکی ئەمریکا دوای دەستبەکاربونی ڕایگەیاندبوو، دەبێت ئەفغانستان چەکەکانمان ڕادەست بکەنەوە کە لە دوای کشانەوەی سوپای ئەمریکا کەوتۆتە دەستی تاڵیبان .
لە بەرامبەردا زەبیحوڵا موجاهید، وتەبێژی حکومەتی ئەفغانستان بە توندی وەڵمی ترەمپی داوەتەوە و دەڵێت:
بنکەی باگرام لەژێر دەسەڵاتی ئێمەدایە، موڵکی گەلی ئەفغانستانە هەرگیز بۆتان ناگەڕێتەوە .
ئەو چەکانەی لەدوای خۆتان بەجێتانهێشت، غەنیمەتی گەلی ئەفغانستانە و بەهەموو هێزی خۆمان بەرگریی لێدەکەین
ئەفغانستان خاوەنی سوپایەکی ئیسلامیی بەهێزە و لە توانایدایە وڵات بپارێزێت و روبەڕوی ئاڵنگارییەکان ببێتەوە .
عەززیمەت و ئیرادەی ئەمارەتی ئیسلامیی ئەفغانستان لەبەرامبەر پڕوپاگەندەکانتاندا لاواز نابێت .
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




