
وتەبێژی حکومەتی هەرێم دەڵێت: هەرکاتێک پارە بەردەست بو دەست دەکەن بە دابەشکردنی موچە، لەبارەی ڕووداوەکەی بەریتانیاش دەڵیت: ئەوەی بەرامبەر سەرۆکی حکومەت کرا بەقەد قاچی مێرولەیەک کاریگەریی نیە.
جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەکرد، کە چاوەڕێی وەزارەتی دارایی دەکەن و هەرکاتێک پارە هەبو، دەستدەکەن بە دابەشکردنی موچە.
لەبارەی روداوەکەی وڵاتی بەریتانیا بەرامبەر سەرۆکی حکومەت، جوتیار عادل وتی:”ئەوەی لە بەریتانیا بەرامبەر سەرۆکی حکومەت کرا، بەقەد قاچی مێروولەیەک کاریگەریی نیە و ئێمە بەردەوام دەبین لە سیاسەتی خۆمان.
لەبارەی لەشکرکێشی تورکیاش بۆسەر خاکی هەرێم وتەبێژی حکومەت وتی:”من دەپرسم پەکەکە چی دەکات لەو ناوچانە”.
سەبارەت بە گفتوگۆکانیش لەگەڵ بەغدا، جوتیار عادل رونیکردەوە، کە بەردەوامن لە گفتوگۆکان و دیوانی چاودێری بەغدا و هەرێم کۆبونەوەکانیان بەردەوامە.