
ئاژانسی فرانس پرێس ڕایگەیاند، کۆبوونەوەی ئەحمەد شەرع و هەسەدە ئەرێنی بووە.
باسک نێت
ئەمڕۆ سێشەممە 31-12-2024، بەرپرسێکی سوریا بە ئاژانسی (فرانس پرێسی) ڕاگەیاند، دوێنێ دووشەممە ئەحمەد شەرع ناسراو بە محەمەد جۆلانی سەرۆکی ئیدارەی نوێی سوریا لەگەڵ نوێنەرانی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) کۆبوونەوەیەکی لە دیمەشقی پایتەخت ئەنجامداوە کە گفتوگۆکان ئەرێنی بوون.
ئاماژەی بەوەشکرد، دانوستانەکانی دوێنێ یەکەمین دانوستانی ئەحمەد شەرع بووە لەگەڵ هێزەکانی سوریای دیموکرات كه دوای ڕووداوەکانی ٨ی ئه‌م مانگه‌وه کە کۆتایی بە ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی ڕژێمی ئەسەد هێنا و ده‌سه‌ڵاتی گرتووەتە دەست، له كاتێكدا هێزەکانی هه‌سه‌ده له چه‌ند ناوچه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ گروپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به توركیا له شه‌ڕدایه.
ئەوەشی خستەڕوو، کۆبوونەوەیەکی سەرەتاییە بۆ دانانی بناغەکانی گفتوگۆی داهاتوو، لە دیدارەکەدا هەردوولا ڕێککەوتوون بەردەوامی بەم کۆبوونەوانە بدەن بۆ گەیشتن بە لێکتێگەیشتنی زیاتر لە داهاتوودا.
دووپاتی کردەوە، لە داهاتوودا گفتوگۆ و کۆبوونەوەکان چڕتر دەبنەوە.


