كەش و هەواكوردستانهاوپۆلنەكراوهەواڵ

كەشناسی پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو راگەیاند

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو راگەیاند، بەگوێرەی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان لەنێوان نیمچە ھەور و ھەوری تەواودا دەبێت، لەگەڵ ئەگەری بارینی نمە باران، بەتایبەتی لەناوچە شاخاوییەكان، بەھۆی خێرایی با ئەگەری تۆز و خۆڵ ھەیە. بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر 26 و سلێمانی 24 و دھۆك 23 لە كەركووك بەرزترین پلەی گەرما 29 پلەی سیلیزی دەبێت.

لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی یەكشەممە ئاسمانی ھەرێمی كوردستان لەنێوان نیمچە ھەور و ھەوری تەواو دەبێت، ئەگەری بارینی بارانی پچڕپچڕ ھەیە لە ھەندێك كات و شوێن و ھەورەتریشقەی لەگەڵ دەبێت.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close