بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیعێراقكوردستانهەواڵ

لە یادی دامەزراندنی بزووتنەوەدا هەڵەبجە خرۆشا و گەورەترین كەرنەڤاڵ سازدرا

بە درێژایی دەیان ساڵ لەمەوبەر بۆ یەكەمین جارە گەورەترین ئاپۆرای جەماوەریی لە یادی دامەزراندنی بزووتنەوەدا ساز بكرێت كە بە هەزاران ئەندام و كادر و پێشمەرگە و لایەنگر و خەڵك و هاوڵاتیان و میوانانی ئازیزی حیزب و لایەنەكان بەشداریی بكەن.
جگە لە چەندین چالاكیی، بۆ ئێوارەكەی بە یاری ئاگرین كە ناو نرا ڕۆشنكرنەوەی شەوەزەنگی هەڵەبجە، ئاسمانی هەڵەبجە ڕوناك كرایەوە.

بەڵام لەبەر دەنگی زۆری یارییە ئاگرینەكان بەشێك لە هاوڵاتیان و نزیكانی بارەگای مەكتەبی ڕاگەیاندن دڵەڕاوكێیان بۆ دروست بوو.

هەرچەندە بەردەوام لە شارەكانی هەولێر و سلێمانی ئەم حاڵەتە هەیە و بە پێشكەوتنیشی دەزانن بەڵام بۆ هەڵەبجە كردیان بە ڕەخنە بەسەر بزووتنەوەی ئیسلامییەوە.

بەهەرحاڵ شاری گەورە جوڵەی گەورەی هەیە و تەمەدوون و گەشەی چالاكیی جیاوازی هەیە بۆیە بە هیوام هاوڵاتیانی هەڵەبجە بە ڕۆحێكی گەشەوە وەری بگرن.

ئەمە لە كاتێكیشدا بوو كە پێشتر ئاسایش و لایەنی پەیوەندیدار لەو یاری ئاگرینە ئاگادار بوون.

سڵاو لە پێشكەوتنی شار
هەر مناڵ و ئازیز و كەسێك بەو چالاكییەی كە تەعبیر بوو لە ڕوناككردەوەی شەوەزەنگی هەڵەبجە وەك فیگەرێك بێتاقەت بووبن ئەوا بە هێندەی بەشی خۆم داوای بەخشینم هەیە.

سڵاو بۆ شەهیدان
سڵاو بۆ پێشمەرگەی پارێزەری خەڵك
سڵاو لە ڕاپەڕیوانی ٥/١٣
سڵاو بۆ رێبازی پیاوچاكان و مەدرەسەی ئیسلامخوازیی باسك.

ئاری عەبدولەتیف
٢٠٢٤/٥/١٣

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close