كوردستانهەواڵ

ڕاکان جبوری لەبارەی هەڵبژاردنی پارێزگاری کەرکووک هاتە دەنگ

ڕاکان جبووری، پارێزگاری بەوەکالەتی پێشوو لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا ڕایگەیاند، خیانەت لە پێکهاتەی عەرەبی لە کەرکووک کرا.

باسک نێت – کەرکوک

هەروەها وتیشی، کۆبوونەوەکە یاسایی نەبووە، لەبەرئەوەی داوای ئامادەبوون لە بەتەمەنترین ئەندامی ئەنجوومەنەکە نەکرا، بانگهێشتەکە لەڕێگەی راگەیاندنەکانەوە بووە لە رۆژی پشوو و لەلایەن یەک لیستەوە بووە.

دەشڵێت،ئاگادارنەکراوینەتەوە لەو کۆبوونەوەیە، کۆبوونەوەکەش لە دەرەوەی پارێزگا بووە لەکاتێکدا هیچ رێگرییەکی ئەمنی و یاسایی نەبووە بۆ ئەوەی لە نێوەوەی پارێزگاکە بکرێت.”

ئەمە لە کاتێکدایە، شەوی رابردوو لە بەغدا نۆ ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک (پێنج یەکێتی، یەک کریستیان و سێ عەرەب) کۆبوونەوە ڕێبوار تەها بە پارێزگار و محەمەد حافز وەک سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک ھەڵبژێردرا

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close