ئابووریجیهانعێراقكوردستانهەواڵ

عێراق ٤٨ ڕێککەوتنی لەگەڵ ئەمریکا کردوە

عێراق ٤٨ ڕێککەوتنی لەگەڵ ئەمریکا کردوە..
باسک نێت

نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەڵێت، بە سەرپەرشتی عەلی فالح زەیدی، ٤٨ رێککەوتن و یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن و رێککەوتنی هاوکاری ئابوری لە نێوان عێراق و کەرتە جیاوازەکانی نەوت، پیشەسازی، تەکنەلۆجی و دارایی ئەمریکا واژۆ کرا.

نوسینگەی زەیدی لە بەیاننامەیەكدا راگەیاندووە، رێککەوتن و یاداشتەکانی لێکتێگەیشتن بریتی بوون لە هاوکاری و هاوبەشی نێوان وەزارەتەکانی نەوت و کارەبا و کۆمپانیاکانیان و کەرتەکانی تری حکومی، لەگەڵ هەریەك لەم كۆمپانیایانە: ئێکسۆن مۆبیل، کەی بی ئاڕ، جی ئەی ڤێرنۆڤا، شێڵ و هالیبێرتۆن، هەروەها رێککەوتنی هاوکاری و ناساندنی خزمەتگوزاری لە نێوان ستارلینک و دەستەی میدیاو پەیوەندییەکان، هەروەهارڕێککەوتنێکی هاوکاری لەگەڵ هالیبێرتۆن.

هاووكات ئەو ڕێککەوتنانەی لە نێوان هەردوولا واژۆ کراون یاداشتێکی لێکتێگەیشتن لە نێوان کۆمپانیای (کیزلایت تەکنەلۆجیا) و کەرتی تایبەتی عێراق لە خۆگرتبوو، هەروەها لەگەڵ کۆمپانیای پێپسیکۆ و چەند کۆمپانیایەکی تر سەبارەت بە دروستکردنی بۆری نەوت بۆ بانیاس لەسەر دەریای ناوەڕاست، رێککەوتنی هاوبەشی لە بواری پەروەردە، هەروەها ڕێککەوتنی نێوان کەرتی تایبەت لە بواری دابینکردن و بەرهەمهێنانی دەرمان.

بەشێكی تری رێککەوتن و یاداشتەکانی لێکتێگەیشتن بریتی بوون لەوانەی لەگەڵ KBR، UOP، Polaris، کۆمەڵەی ئەندازیارانی وزە (AEE)، PPTA، کۆمپانیایەکی پێشەنگ لە تۆڕە ئەلیکترۆنییەکان، دوو رێکەوتن لەگەڵ Fritolay بۆ پەرەپێدانی کەرتی کشتوکاڵ و هاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیاکانی تایبەتمەند لە کەرتەکانی کشتوکاڵی، بازرگانی و پیشەسازی.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close