ئەرشیفى بزووتنەوەبزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیعێراقكوردستاننوسەران

بزووتنەوەی ئیسلامی قوتابخانەی بیری جیهادی لەكوردستان وعێراق دا

بزووتنەوەی ئیسلامی قوتابخانەی بیری جیهادی لەكوردستان وعێراق دا

علی حاجی زەڵمی✍️باسک نێت

وەك ئاشكرایە بزووتنەوەی ئیسلامی گەلێك هەڵدێرو نشێوی بڕیوەو بەرەو لوتكەی ئاواتەكانی موسڵمانان لەكوردستان و عیراق دا هەنگاوی باشی بری و چونكە یەكەم كومەڵی ئیسلامی بووە كەلەسەر رێگاوشوێنی پێغەمبەر(️ ﷴ ﷺ ) هەنگاوی ناوەو رێگای پر لەزەحمەت و نارەحەتی گرتەبەرو بەم شێوەیەش بووە یەكەمین قوتابخانەی بیری جیهادی لەكوردستان وعێراق دا . یەكەمین مەدالیای شەرەفی موسڵمانانی پێ بەخشراو لەم رێگایەش دا كومەڵێكی زۆر لەموجاهیدو سەركردەكانی بوونەتە قوربانی بەدەست هێنانی رەزامەندی خواو پاشانیش گێرانەوەی ئابروی تكاوی هەزاران كەس و ئافرەتی موسڵمان و خەڵكی بێ دەرەتان و ,تێك دانی خەونی دوژمنانی ئیسلام هەر لەبەر ئەمەش بووە دوژمنان و ناحەزانی زۆر پیلانیان لەدژی گێراوەو لێرە و لەوێ پارەی زۆریان بۆ پارە ویستان و دونیاویستان هەڵرشتووەو تاوەك و ناو مێژووی ئەم بزووتنەوەیە لەسەر ساحەی سیاسی كوردستان بسرنەوەو ئەو هێزو پێزەی كەهەیەتی لەناو دڵی لاوانی موسڵماندا بسرنەوە بەڵام سوپاس بو خوا ی گەورە هەموو پیلانەكانیان بەسەری خاوەنەكانیاندا شكاونەتەوەو بزووتنەوەی ئیسلامیش سەنگەری جیهادی خوی بەرنەداوەو بەریشی نادات تا دوژمنانو ناحەزانی ئیسلام هەبن چونكە ئەم بزووتنەوەیە وەك ئاماژەمان پێدا پشتی خوی بەستووە بەدوو كۆڵەكەی گرنگەوە ( فأ وی الی ركن شدید ) كەبریتین لە:
1-ئیخلاص و دڵسۆزی تەنها بو خوا .
2- پشت بەستن بە هیدایەت و رێوشوینەكانی پیغەمبەری خوا (️ ﷴ ﷺ ) .
ئەمەش وایكردووە كە دەیان لاوی دڵسوزو دەست بەدەست نوێز ببنە ئاڵاهەڵگری و هەموو كات وساتێ ئامادەبن گیان بازی بو بكەن .
ئازیزان و خوشەویستانی ئیمە ئەو كورتە مێژووەی كەلەسەرەوە ئاماژەمان پی دا لای هەموانمان روون و ئاشكرایە و بەڵكو لەدڵی هەموو لایەكماندا زیاتر لەمەش پارێزراوەو . جائەوەی لیرەدا مەبەستمانە لێرەدا بیخەینە روو هەنگاوەكانی قوناغی ئەمرۆمانە لەمەیدانی جیهادو بانگەوازدا . زیاتر ئەوەی ئێمە سەقامگیر دەكات ئەو موژدەی سەركەوتنانەن كەلەقورانی پیرۆزدا هاتوون و گیانی سەركەوتن و بەردەوامی وهێزو توانای زیاتر بەئیمە دەبەخشن ودەبنە وزە بەخش لەمەیدانی جیهادی ئەمرۆماندا . دەچینە خزمەتی چەندئایەتیكی پیرۆزكە خوای گەورەموژدەی سەركەوتن دەدات بەپەیام هەلگرانی تارۆژی قیامەت كەئەوانە هەمیشە سەركەوت و سەرفرازن

1- ( ان تنصراللە ینصركم ………….. ) روم (47 ). دوژمنان وناحەزان ناتوانن هەرگیز زەفەریان پێ بەرن لەمەیدانی خواپەرستی بیانكەنە دەرەوە . خوای گەورە دەفەرموێت :
)-2 انا لننصررسلنا و الذین أمنوا فی الحیاە الدنیاویوم یقوم الاشهاد ) .غافر(51)
3-وكان حقا علینا نصر المۆمنین ………)محمد(7)
ئەمانەو دەیان ئایەتی تر كەلەقورئاندا هاتون و كە بەڵینی پەروەردگارن بۆ پەیام هەلگرانی ئیسلام كەموژدەی سەركەوتن و سەرفرازیان پێ ئەبەخشن لەژیانی دونیاو قیامەتیشدا . كەزانایانی فقهی ئیسلامی زاراوەی ( تەمكین ) یان بەسەردا بریووە

تەمكین یانی چی؟

تەمكین واتە : هەوڵدانی بێ وچان بو گیرانەوەی موسڵمانان بو ئەوهێزو دەسەلاتە و توانایەی كەلەدونیادا هەیان بووە .
كاركردن بو ئیسلام بانگەواز بەهەموو قوناغەكانی د. علی عبدالحلیم لەمبارەیەوە دەڵێت ( ئەمە ئامانجی گەورەی هەموو ئەو زاراوەو كرداریانەن لەپێناو وئامانجەكانی و هۆیەكانیەوە , جوڵەو بزاوتن وئەوەی پەیوەندی دارە پێووەی لەهەوڵ وكاركردن و رێكخستن و ئەو ئامانجانەی لەبانگەوازو بزووتنەوەدا هەن وپەروەردە كردن بەهەموو ِرەهەندو جۆرەكانیەوە هیچ جیاوازیەكیان نیە لەبەدی هلنانی ئەو ئامانجە گەورەداكەكاركردنە لەپیناو ئیسلام دا كەئەویش بریتیە لەتەمكین كردنی دینی خوا لەسەر زەوی .) 1
فتحی یەكن ( پێ گەیشتنی كاروبار لەریگای سەرخستنەوەو بەدەست هێنانی هەندی لەهیزو پێزو گەرانەوەی باڵادەستی و حاكمیەتی موسلمانان بەپشت گیری خەڵك و دۆست و لایەنگر ئەمەش جۆرێكە لەجۆرەكانی راوەستان لەسەر زەوی و بەرزی و بڵندی و تەمكینی دینی خوا .
كەواتە بەدەست هێنانی فەرمان رەوایی ئیسلامی و دامەزراندنی دەولەتی ئیسلام لەسەر زەوی جێ بەجێ كردنی فەرمانەكانی دین لەسەر گومەڵگا و گەرانەوەی خەلافەتی ئیسلامی بریتین لە تەمكین.

جالێرەدا پرسیاریك دیتە پیشەوە ئایا ئیمە وەك بزووتنەوەی ئیسلامی توانیومانە ئەم كردارە واتە ( تەمكینی ) دینی خوا لەسەر زەوی جی بەجی بكەین : ئەتوانین بلێین بەڵی بەلگەو شاهیدی زۆریش هەن لەسەر ئەم وتەیە لەوانە :
1-راگەیاندنی جیهاد لەكوردستاندا بو دیفاع كردن لەمەزڵومیەتی گەلەكەمان و هەلكردنی ئالای ( لاالە الا اللە محمد رسول اللە ) بەشێكی گەورەی ئەو تەمكینەیە كە بزووتنەوەی ئیسلامی ئەو مەدالیای شەرەفەی بەسنگی خویدا هەڵواسیوە و لەم مەیدانەش دا دەیان سەركردەو موجاهید و كادیری تێگەیشتوی لەبیری ئیسلامی كردونەتە قوربانی .
2-بەخەبەر هێنانەوەی موسڵمانان لەو خەوە قوڵەی كەباڵی كێشابوو بەسەریاندا و وریاكردنەوەیان بەوەی كەتەنها بیری لائیكی كەلەچوار چێوەی ناسونالیستی وماركسیزمی و …..هت شاسواری مەیدانی دیفاع كردن لەمەزڵومیەتی كورد نین و بەڵكو موسڵمانیش ئەو توانایەی هەیەو بزووتنەوی ئیسلامی پێ راگەیاندن كەئیسلام وموسڵمانان چی تر بەلایە لایەی دوژمنان خەو ناچیتە چاویان و بەلكو ئیتر بێدارن و چەكی جیهادیان لە شان كردووە بو بەرگری لەكەرامەت و خاك و نیشتمانەكەیان .
3-پەروەردەكردنی نەوەیەكی نوی بەعەقیدەی ئیسلامی و تێگەیشتن و بەبیری ئیسلامی .
4- وریای دان بەدوژمنانی دین كەچی تر دەست درێژی نەكەنە سەرموقەدەساتی موسڵمانان و راگرتنی دەست دریژیان.
5-ئاگادار كردنەوەی موسڵمانان و دروست كردنی قەوارەیەكی پتەو بویان .

بەلام بەداخەوە وەك لە پیشەوە ئاماژەمان پێ دا دوژمنانی دینی خوا بەپلەی یەكەم و هەندێ دونیا ویست و پارە ویست , ویستیان ئەم قەڵایە بروخێنن بەڵام سوپاس بو خوا چونكە ئەم بزووتنەوەیە لەدڵی لاواندا چرایەكی عەقیدەی هەڵكردووە بەئاسانی بۆ ئەو دوژمنانە ناكوژێتەوە .

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close