كوردستانهەواڵ

هاوتاکردنى مووچەى خانەنشینانى هەرێم لەگەڵ عێراق تاوتوێ دەکرێت

ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و مووچەی فەرمانبەران و دوو پرسی دیکەی گرنگ تاوتوێ دەکات.

باسک نێت
بە گوێرەی ڕاگەیەندراوی فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکوومەتی کاربەڕێکەری هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە مەبەستی تاوتوێکردنی چەند پرسێک کۆدەبێتەوە.


لە بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکە، مووچەى مانگى حوزەیرانى مووچەخۆر و فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و مووچەى مانگى ئایار و حوزەیرانى هێزە ئەمنییەکان تاوتوێ دەکرێت.
لە بڕگەی دووەمی کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ لەسەر کۆبوونەوەى هاوبەشى هەردوو حکوومەتى کاربەڕێکەری هەرێمی کوردستان و فیدراڵ لەبارەى دەروازە سنوورییەکان دەکرێت.
هەر چی بڕگەی سێیەمی کۆبوونەوەکەشە، تایبەت دەبێت بە پرسى هاوتاکردنى مووچەى خانەنشینانى هەرێمى کوردستان لەگەڵ حکوومەتى فیدراڵى بە گوێرەى یاساى خانەنشینى یەکگرتوو.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close