نوسەران

پێشهاتی خراپ و مەترسیدارتر بەڕێوەیە

محمد ئاراس-تایبەت بەباسک نێت

لەمیانی کۆنگرە ڕۆژنامە وانییەکەی ئیحسان علی عبدالعزیز ئەندامی مەکتەبی سییاسی بزووتنەوەی ئیسلامی
ئاماژەی بەو مەترسییانە کرد ئێستا بەرۆکی هەرێمی گرتووە، ووتیشی بەپێی ئەوزانیاریانەی دەست ئێمە کەوتووە لێرە کۆتایی نایەت و پێشهاتی خراپ و مەترسیدارتر بەڕێوەیە، دۆخی سیاسیی و حکومڕانی لەهەرێم لەمەترسییەکی گەورەدایە.

ئەو سەرکردەی بزووتنەوە ووتی پەرتەوازەیی و دوبەرەکی ناکۆکی نێو ماڵی کوردی، ناعەدالەتی لەحکومڕانی هۆکاری سەرەکی لاوازی پێگەی هەرێم و ئەم کێشەو گرفتانەی ئێستان کە بەرۆکی خەڵک و حکومەت و پێگەی سیاسیی هەرێمیان گرتووە.

ئیحسان علی ڕویکردە تەواوی هێز و لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان پێی ووتن ئێستا لەسەروەختی یادکردنەوەی کارەسات و مەرگەساتەکەی 16/3 داین و هەمووان بانگهێشت دەکەین لەسەر کۆڕی شەهیدانی هەڵەبجەو لەتەنیشت کەس و کاری شەهیدانی هەڵەبجەدا واز لە بەرژەوەندییە حیزبییەکان بێنین و نێوماڵی کورد یەکخەین.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

هەروەها

Close
Close