نوسەران

کەناڵە ئاسمانیەکانی کوردستان سەکۆیەک بۆ ناوچە گەرێتی

کەناڵە ئاسمانیەکانی کوردستان سەکۆیەک بۆ ناوچە گەرێتی

عەلی حاجی زەڵمی

لەدوای ڕاپەڕینی خەڵکی کوردستان ئازادیەکی زۆرباش ڕەخسا بۆسەرجەم چین و توێژەکانی خەڵکی بەتایبەت بواری ڕاگەیاندن بەبینرا و بیستراو سەرجەم بوارەکانی ترەوە کەھەریەکەیان بەناوێکە بەڵام بەڵام لەکۆتایی ھەرناوێکیاندا وشەی کوردستانی پێوەیبە لەم ساڵانەدا کەئەم ھەموو کەناڵە بەم ناوە پیرۆزە لەسەر ئەم خاکەپیرۆزە کەخوێنی خەڵکی پێوەیە ئەو ناوەی کەئەم کەناڵانە لەخۆیان ناوە . بەڵام تائێستابەبێ جیاوازی لەنێوان خەڵکدا کاریان نەکردووە ھەر بۆنمونە ئەم چەند ساڵەی ڕابردوو بھێننە پێش چاوی خۆتان . لەسەرجەم جەژن و بۆنە ئاینی و نیشتیمانیەکاندا . ھەندێکیان بەشان و باڵی ھەولێری پایتەخت و ھەندێکیان بەشان و باڵی شاری سلێمانیدا ھەڵدەدەن و ھەردەم خۆشی و شادی ئەدوو شارەلەشاشەکانیانەوە دەگوازنەوە تۆبلێی شاروشارۆچکەکانی تربن خۆئەگەر وانیە بۆڕۆژێک نەبوو یەکێک لەکەناڵانە جەژن و خۆشی قەزایەک یان ناحیەیەک بگوازنەوە خۆ بەزمانی خۆیان وتەی خۆیان ئەوانیش خەڵکی قارەمان و دلسۆزن بۆلەکاتی ھەڵبژاردنەکاندا سەرجەم گوند و شوێن دوردەستەکان بەسەر دەکەنەوە و بەخەڵکی دڵسۆزیان دەزانن . ئەی بۆنمونە بۆلە شازدەی سێی ھەموو ساڵێکدا سەری قەبری ھەڵەبجەی دایکی کوردستان ھەڵدەدەنەوە بەموڵکی خۆیانیان دەزانن ئەی بۆلەیادی ئەنفالە جەرگ بڕەکاندا بۆپڕکردنەوەی کاتی خۆیان بەشان و باڵی گەرمیان و کوێستاندا ھەڵدەدەن، ئەوەتا ئێستاش بەچاوی سەر دەبینین و بەگوێ خۆماندا دەچێت کە چۆن ئەم ھەواڵانە لەسەر یەکتر گەورە دەکەن لەسەربچوکترین شت راپۆرت لەسەریەکتر دادەبەزێنن بەتایبەتی تر لەم سەردەمی پەتای کرۆنایەدا کەبەرۆکی خەڵکی کوردستانی گرتوە کەناڵەکانی راگەیاندن ئەوەندەی تر کاریگەری نەگەتیڤی گردوەتە سەردەرونی ھاووڵاتیان و شارجیەتیان تەواو زەق کردوەتەوە . باشە بۆئەم جیاوازیە ؟ لەکۆتایدا بڵێن توخوا بازرگانی کردن بەسەر کارەساتە جەرگ بڕاوەکانی ئەم گەلە بەش مەینەتەوە دەبا ئەو کەناڵانەی بەناوی پیرۆزی کوردستانەوە پەخش دەکەن تۆزێک ناوچە گەریەتیو جیاوازی ئەم شارو ئەو شار نەکەن و بەویژدانەوە ئەو ئەمانەتە بگەیەننە شوێنی خۆی………..

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close