✍️عەفان سەید✍️باسک نێت
لە پێش هەر ڤیدیۆیەک کە لە عەقاراتی جی پی سی ئامادەی دەکەین، زۆر لێکۆڵینەوە هەیە دەیکەین. بەڕێوەبەری یەکێک لە باشترین پڕۆژەکانی کوردستان و عێراقمان دەدواند، وتی پێش ڕیکلامکردن بۆ ئێمە، خەڵک فێربکەنەوە پێناسەی کوالێتی بکا. کاریگەری لەسەرم دروستکرد ئەو وتەیە، وتم باشە چی دەبێت ئێمە پێناسەی شوناسی خۆمان بکەینەوە.
بەرەکان دابەش بوون!
دونیا دابەش بووە بەسەر چەندین بەرەدا، تەنها و تەنها بەرەی موسڵمان پەرتەوازە و شەرمن و خۆ بە کەمزان و زەلیلە. هەمووی بە دەنگی بەرز هاوار دەکات کە یان دوودەگی و بێ بەهایە، یان شەیتانپەرستە، یان مانگا پەرستە، یان هیچ قیەمێکی نیە، هەمووی ناشیرین و ناڕاست و زەرەرمەندن، تەنها موسڵمان ڕێگای ڕاستی
هەیە و پێیدا ناڕوات.
هۆکار؟
شوناسمان ون کردوە. ئەوە هۆکارە! نازانین لە چ بەرەیەکداین، لە یەک ڕۆژدا، هەموو تەقالیدە ئیسلامیەکان و غەربیەکان و بی دینیەکان و بەدکرداریەکان یەک بە دوای یەک ئەنجام دەدەین بە جۆرێک ئەگەر لەسەرمان فەڕز بوایە، بەو جۆرە ئیلتیزاممان پێوەی نەدەکرد. ئێمە دەقمان گرتوە لەسەر تەمەڵی، کات بە فیڕۆدان، بێ ڕێزی بەرامبەر قیەمەکانمان، بەرامبەر نوخبەکانمان، دەقمان گرتوە خەریکە دەگەینە حاڵەتێکی مەترسیدار لە سڕبوون لە ناوچەی گێژی و فێڵ لە خۆکردن.
چارەسەر!
باشترین جۆری چارەسەر ئەوەیە، ڕێک دانیشین پێناسەیەکی شوناسی خۆمان بکەین.
لەم قەیران و دۆخە ناڕونەدا، بۆ ڕزگارکەرێکمان نیە کە چارەسەری ڕیشەیی پێ بێت؟ دەبێت دەست بکەینەوە، سەرەتا بزانین ئێمە چین؟ چیمان دەوێ؟ تاکو چەند جددین لەسەر ئەو شتەی دەمانەوێت. تەنانەت لە کاتی دوعاکردنیشدا، تا جددی نەبین لەسەر ئەو شتەی کە داوای دەکەین لە خوای گەورە، دوعاکانمان گیرانابن. چ دین و بەرنامەیەکت هەیە تاکو لە سفرەوە پێناسەی خۆت نەکەیت و ڕێگات دیاری نەکەی، هەمیشە وێڵ و سەرگەردانین.
لە کۆتاییدا، ڕێگای ئێمە ئەوەیە کە ڕۆژانە ١٧ جار لەسەرمان فەڕزە بڵێین اهدنا الصراط المستقيم. بۆیە با لەوێوە دەست پێ بکەینەوە.
سوپاس ئەگەر تا ئەم شوێنە خوێنەر بویت، داوام لە خوای گەورە ئەوەیە من و تۆش هیدایەت بدات. سەرنجەکانتان مایەی خۆشحالیە