تەندروستی
باشترین خواردنەکان بۆ پارشێو
باسک نێت
د. بەدر قادر سورچی، پسپۆڕی گیادەرمان و مامۆستای زانکۆ لەبارەی ژەمی پارشێوەوە ئاشکرایکردووە، لە پارشێودا خواردنەکان بەپێی جۆری کارکردنەکەت بخۆ ئەگەر ماندووی زیاتر بخۆ و ئەگەر تەنھا کارێکی سادەت ھەیە کەم بخۆ بۆ ئەوەی کێشت زیاد نەبێت.
گرنگترین خواردنەکانیش بۆ پارشێو ئەمانەن:
– ئاو خواردنەوە و چایەک بخۆ با (ھێل و دارچین یان گوڵەباخ یان بەیبون، شاریحانە)ی تێدابێت تا ژانەسەر نەگری.
– خورما و تەحین یان ڕاشی ( کونجی) و گوێز و چەرەزاتی نەبرژاو و ھەنگوین، ماست، هێلکهی کوڵاو، پهنیر، نیسک، نۆکاو، لۆبیای کوڵاو.
– کەمێک شۆفان و ماست یان گلاسێک شیر بەهێزە و قەڵەویشت ناکات.
– نانی خۆمانە ساجی (گەنم و جۆ) بخۆ.
– ئەگەر کارەکەت قورسە دەتوانی برنج یان شۆربای برنج یان مەعکرۆنە بێ چەوری و پەتاتەی کولاو یان نیسک و نۆک و لۆبیا و ماش بخۆیت.
– بە ئارەزووی خۆت خورما و مۆز و شلک و شوتی و سێو و خەیار و تەماتە و سپێناخ و خاس و زهیتوون بخۆ.