عێراقكوردستانهەواڵ

نرخی گوشت لەمانگی رەمەزاندا هەرزان دەبێت

باسک نێت

وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق بەیاننامەیەكی سەبارەت بە هەوڵەكانی بۆ دابەزاندنی نرخی گۆشت لەگەڵ هاتنی مانگی رەمەزانی پیرۆز بڵاوكردەوە و پێشبینیشیكرد نرخی گۆشت لە 12 بۆ 15 هەزار دینار جێگیربێت.

وەزارەتی كشتوکاڵ دەڵێت، 65 هەزار سەر گۆلكیان هاوردەكردووە كە 19 هەزاریان لە بەرازیلەوەیە و بەسەر پارێزگاكاندا دابەشكراوە.

ئەوەشی خستوەتەڕوو باج لەسەر هاوردەكردنی گۆشت و مەروماڵات 50 لەسەر كەمكراوەتەوە، بەمەش نرخی گۆشتی سور لەبازاڕەكاندا هەرزان دەبێت.

وێڕی هەوڵەكانی وەزارەتی كشتوكاڵ، بەڵام تائێستا نرخی گۆشتی سور لەبازاڕەكاندا بەرزەو رێوشوێنەكانیش كاریگەری ئەوتۆی لەسەر نرخەكان نەكردووە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close