جیهانعێراقهەواڵ

عێراق : ئامادەین بەشداری لەئاوەدانکردنەوەی غەززەدا بکەین

وەزیری دەرەوەی عێراق ڕایدەگەیێنێت، وڵاتەکەی ئامادەیە بەشداری لەپرۆسەی ئاوەدانکردنەوەی کەرتی غەززەدا بکات.

باسک نێت

فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق، سەرۆکایەتیی شاندی عێراقی کرد لەکۆبونەوەی نائاسایی وەزیرانی دەرەوەی ڕێکخراوی هاریکاریی ئیسلامی کە لەشاری جەدەی سعودیە بۆ تاوتوێکردنی دۆخی فەلەستین بەڕێوەچوو.

فوئاد حوسێن لەوتارەکەیدا ڕایگەیاند، “عێراق بەهێزەوە لەگەڵ گەلی فەلەستین وەستاوە لەبەرامبەر ئەو کۆمەڵکوژییەی بەهۆی دەستدرێژییەکانی ئیسرائیلەوە ڕوبەڕوی دەبێتەوە.”

بەوێرەی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، وەزیری دەرەوە وتویەتی، “ئەم پێشێلکارییانە بەزاندنێکی ئاشکرای یاسای نێودەوڵەتی و مافەکانی مرۆڤن و تاوانێکی تەواون کە پێویستیان بەهەڵوێستێکی نێودەوڵەتیی بەپەلە و یەکلاکەرەوە هەیە.”

وەزیری دەرەوەی عێراق داوای “جووڵەی خێرا و گشتگیری کرد بۆ راگرتنی شەڕ، مسۆگەرکردنی گەیاندنی هاوکاریی مرۆیی و فریاگوزاری بە گەلی فەلەستین و پابەندبوون بە بڕیارەکانی ئەنجوومەنی ئاسایش، لە سەرووی هەموشیانەوە بڕیاری 2334.”

فوئاد حوسێن وتيشی: “عێراق پشتگیریی خۆی بۆ خەباتی گەلی فەلەستین بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆی خۆی بەپایتەختی قودس دووپات دەکاتەوە و ئامادەیە بەشداری لە هەوڵەکانی ئاوەدانکردنەوەی کەرتی غەززە و کەمکردنەوەی ئازاری خەڵکی سڤیل بکات.”

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close