جیهان
ئیسرائیل هێرشی بۆ سه‌ر یه‌مه‌ن ده‌ستپێكرد

ئیسرائیل هێرشی بۆ سه‌ر یه‌مه‌ن ده‌ستپێكرد
باسک نێت
ئیسرائیل حوسییه‌كان بۆردومان ده‌كات و هه‌ردوولا هه‌ڕه‌شه‌ی درێژه‌دان به شه‌ڕ و وه‌شاندنی گورزی زیاتر له یه‌كدیی ده‌كه‌ن.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 26ـی كانونی یه‌كه‌می 2024 فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئیسرائیل، چه‌كداره حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن و فڕۆكه‌خانه‌ی سه‌نعا و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیكه‌یان بۆردومان كرد و هێرشه‌كان به‌رده‌وامن.
بۆردومانه‌كان هاوكاتن له‌گه‌ڵ وتارێكی عه‌بدولمه‌لیك حوسی سه‌ركرده‌ی حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن كه هه‌ڕه‌شه له ئیسرائیل ده‌كات.
میدیای ئیسرائیل: بۆردومانه‌كان زیانیان به وێستگه‌ی كاره‌بای سه‌نعا و به‌شێكی فڕۆكه‌خانه‌ی سه‌نعا له‌وانه تاوه‌ری چاودێریی فڕۆكه‌خانه‌كه گه‌یاندووه.
حوسییه‌كان: ده‌یان فڕۆكه‌ی جه‌نگیی ئیسرائیل به‌نده‌ری حوده‌یده و فڕۆكه‌خانه‌ی سه‌نعا و وێستگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌بایان بۆردومانكرد و زیانیان به ژێرخانی وزه گه‌یاندووه.
عه‌بدولمه‌لیك حوسی سه‌ركرده‌ی حوسییه‌كان: “سه‌رباری ئه‌م فشارانه، له هێرشكردنه‌سه‌ر ئیسرائیل ناوه‌ستین و به‌رده‌وام ده‌بین له پشتیوانیكردنی غه‌ززه”.




