جیهانعێراقهەواڵ

ئێرانییەكان بە سودانیان راگەیاندووە خاكی عێراق بۆ هێرشكردنە سەر ئیسرائیل بەكارناهێنن

فوئاد حسێن:
ئەو هەڕەشانەی پێمانگەیشتوون تەنها لەڕێی دیپلۆماسیەوە نەبووە

ئێرانییەكان بە سودانیان راگەیاندووە خاكی عێراق بۆ هێرشكردنە سەر ئیسرائیل بەكارناهێنن
باسک نێت
فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق، لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ رۆژنامەی “الشرق الاوسط”:
مەترسی فراوانبونی روبەڕی ململانێ لەناوچەكە هێشتا گەورەیە، بەهۆی بەردەوامی جەنگ بۆ سەر كەرتی غەززەو لوبنان.
ئەگەر ئەو جەنگە بەوشێوەیە بەردەوامبێت، دەبێتەهۆی هەڵگیرساندنی جەنگی تر لەناوچەی ترو فراوانبونی روبەڕی جەنگەكان.

بەغداد هەر هەڕەشەیەك بەنیسبەت دۆخی عێراقەوە بەجدی وەردەگرێت لەهەر لایەنێكەوە بێت.
ئەو ئاماژانەی عێراق پێیگەیشتووە تەنها لەڕێی دیپلۆماسییەوە نەبووە، بەڵكو ئاماژەی میدیای روون هەبووە، بۆیە ئێمە ئەو هەڕەشانەمان بەجدی وەرگرتووە.
ململانێیەكی روون و بەریەككەوتنێكی ئاشكرا هەیە لەنێوان حكومەتی ناتانیاهۆو لایەنی ئێرانی.

هێرش و هێرشی پێچەوانە هەبووە بە چەك و موشەك و فرۆكەی بێفرۆكەوان، عێراق كەوتووەتە ناو جوگرافیای جەنگەوە، بەردەوامی ئەم هێرشانەو هێرشی پێچەوانەی ئێران، مانای ئەگەری ئەوەی خاك و ئاسمانی عێراق ببنە ناوچەی جەنگ، بۆیە هۆشداری دەدەین لەم پرسە.
كاری لەپێشینەی حكومەتی عێراق، دورخستنەوەی وڵاتە لەهەر هێرشێك و، دورخستنەوەی عێراقە لە جەنگێكی چاوەڕوانكراو و، دورخستنەوەی جەنگە لەسەرخاك و ئاسمانی عێراق.

دیدارەكان بەردەوامن لەگەڵ لایەنی ئێرانی لەئاستە جیاوازەكان، ئێران بەڕوونی جەختی كردووە لەوەی هیچ هێرشێك لەسەر خاكی عێراقەوە ئەنجامنادەن بۆسەر ئیسرائیل، لایەنی ئێرانی ئەمەی بە سەرۆك وەزیران راگەیاندووە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close