تەندروستی

فریاگوزاری سەرەتایی گەرمابردن

فریاگوزاری سەرەتایی گەرمابردن

باسک نێت
گەرمابردن حاڵەتێکی مەترسیدارە و کاتێک روودەدات کەسەکە پلەی گەرمیی جەستەی بەرێژەیەکی مەترسیدار بەرزبووەتەوە. ئەم گرفتە زیاتر لە وەرزە گەرمەکاندا روودەدات و کەسی تووشبوو ئەم نیشانانەی هەیە: بەرزیی پلەی گەرمیی جەستە، تێکچوونی باری هۆشداری، ئێڵنجدان و رشانەوە، هەناسەتوندی، سەرئێشە و خێرابوونی لێدانی دڵ.

کاتێک کەسێک تووشی ئەم حاڵەتە دەبێت پێویستە دەستبەجێ ئەم کارانەی بۆ بکرێت:

  1. پشتێن، قایش، کاتژمێری دەستی، ئەنگوستیلە و ئەو شتانەی لەبەریدایە داکەنرێت
  2. دەست و قاچی بخرێتە ناو سەهۆڵاوەوە
  3. بخرێتە ژێر فێنكکەرەوەیەک و بە خاولیی تەڕ و بە سەهۆڵاو جەستەی فێنكبکرێتەوە
  4. ئەگەر توانای قووتدانی هەبوو و باری هۆشداریی باشبوو، ئاوی سارد و شەربەت بخواتەوە
  5. پەیوەندیبکرێت بە 122
  6. ئەگەر لێدانی دڵ یان هەناسەی نەمابوو، دەستبکرێت بە بووژانەوەی دڵ و سییەکان تاوەکو تیمی فریاکەوتن دەگەن

د. سدیق حەمەعەزیز، پسپۆڕی فریاکەوتن

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close