
190 ملیار دیناری پارەی گەنمی جووتیاران لای بەغدا ماوە
باسک نێت
نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی و پیشەسازی:
‘هێشتا بڕێکی زۆر لە پارەی گەنمی جووتیاران لەلایەن بەغداوە رەوانە نەکراوە.
تا ئێستا 190 ملیار دینار لە پارەی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان لای حکومەتی فیدراڵییە و نەهاتووە بۆ هەرێم، ئەمەش وەک شایستەی دارایی بەرامبەر بەو گەنمەی ڕادەستی سایلۆکانیان کردووە.
لە ماوەی ساڵی رابردوودا توانیومانە حەوت بەشەخۆراک و هەشت بەشە ئارد بەسەر هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستاندا دابەش بکەن
پڕۆسەی دابەشکردنەکەش بەپێی ئەو خشتەیەی بۆی دانراوە بەردەوام دەبێت.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




