
باسک نێت
دەقی راگەیەندراوی نوسینگەی سودانی:
سه رۆک وه زیران به ڕێز محەمەد شیاع سودانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە وەزیری بەرگری ئەمریکاوە پێگه یشت
سەرۆک وەزیران بەڕێز محەمەد شیاع سودانی ئەمرۆ یەکشەممە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی له لایه ن وەزیری به رگری ئه مه ریکا به ڕێز پیت هیگسێت پێگه یشت که تێیدا لێکۆڵینەوە له سه بارەت به هەماهەنگی ستراتیژی نێوان عێراق و ئه مه ریکا و بەرژەوەندی هاوبەشیان له سەقامگیری و ئاسایشی ناوچەکه دا کرا
وەزیری بەرگری ئەمەریکا پێداچوونەوە بە پەرەسەندنەکانی پەیوەست بە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی یەمەنی باس کرد و ئاماژەی بەوەدا کە ئەمریکا بەردەوام دەبێت لە ئۆپەراسیۆنەکانی ئەگەر هێرشەکانی حوسییەکان بۆ سەر هێزەکانی ئەمەریکا ڕانەگیرێت و کاریگەری لەسەر دەریای سوور نەبێت.
لای خۆیەوە سەرۆک وەزیران جەختی لەوە کردەوە کە هێورکردنەوە و دیالۆگ دوو ڕێگای ئارامکەرەوەن بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکان لە ناوچەیەکی هەستیار و گرنگی وەک ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و دڵنیایە لەوەی کە ئەم بۆچوونە کاریگەری هەیە.




