
سەرۆک کۆمار و سەرۆکی دەزگا هەواڵگری تورکیا دۆخی ناوچەکە تاوتوێدەکەن
باسک نێت
نزار ئامێدی، سەرۆککۆماری عێراق پێشوازیی کرد لە ئیبراهیم کاڵن، سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی تورکیا.
بەپێی راگەیەندراوێکی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق، لە کۆبوونەوەکەدا بارودۆخی ناوچەکە تاوتوێ کرا و دواین پێشهاتەکان تاوتوێکرا و هەردوولا جەختیان لە هەماهەنگییەکانی نێوان عێراق و تورکیا کردەوە لە بوارەکانی ئەمنی و هەواڵگریدا، بەشێوەیەک کە بەرژەوەندییەکانی هەردوو وڵات بپارێزێت
لە دیدارەکەدا کە سەرۆکی دەزگای هەواڵگری عێراق ئامادەیبوو، سەرۆک کۆمار تەئکیدی لەسەر یەکخستنی هەوڵەکان بۆ ڕووبەڕووبونەوەی ئاستەنگەکان و بەدیهێنانی ئاسایش و ئۆقرەیی زیاتر لە ناوچەکە.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە



