عێراقهەواڵ

عێراق.. کوژرانی دوو چالاکوانی خۆپیشاندانەکان

سەرچاوەیەک لە پۆلیسی میسان بە پلەی نەقیب رایگەیاند کە دوو چالاکوانی خۆپیشاندانەکانی شاری عمارە ناوەندی پارێزگاکە، لەلایەن ژمارەیەک چەکداری نەناسراوەوە کوژراون.

سەرچاوەکە کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: “ژمارەیەک چەکداری نەناسراو لە نزیک ناوچەی پشەسازی لە شاری عمارە، تەقەیان لە دوو چالاکوانی خۆپیشاندانەکان کردووە بە ناوەکانی عەبد قدوس قاسم و کەڕار عادل کردووە”.

بەگوتەی سەرچاوەکە لە ئاکامی تەقەکردنەکەدا، هەردوو چالاکوانەکە کوژراون و دواتر چەکدارەکان بەرەو شوێنێکی نادیار هەڵاتوون.

ئاماژەی بەوەیشکرد کە هێزە ئەمنییەکان لێکۆلێنەوەیان لەبارەی رووداوەکەوە دەستپێکردووە و تەرمی دوو چالاکوانەکەش براون بۆ فەرمانگەی پزیشکی دادوەری.

سەرچاوە / ئاژانسی ئانادۆڵو

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close