یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت له بازاڕه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا، به ٣٨ دۆلار و ١٦ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێت.
دوێنێ نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت گه‌یشته ٣٨ دۆلار و ٢٢ سه‌نت و به ٣٧ دۆلار و ٨٣ سه‌نت رۆژه‌كه‌ی ته‌واوكرد. ئه‌مڕۆش نرخه‌كه‌ی له كاتژمێر ٠٩:٠٣وە به‌راورد به كاتی داخستنی بازاڕ سه‌دا ٠،٨٧ زیادیكردووه و به ٣٨ دۆلار و ١٦ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه كرا.
له هه‌مان كاتدا نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاو جۆری رۆژئاوای تێكساس (WTI) به ٣٤ دۆلار و ٩٨ سه‌نت كڕیاری هه‌بوو.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ دوێنێ له كۆبوونهیهكیدا له‌گه‌ڵ كۆمارییه‌كان داوایكردووه بۆ رێگرتن له‌وه‌ی جۆری نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا (COVID-19) كاریگه‌ری نه‌رێنیی له‌سه‌ر ئابووریی دروست بكات تا كۆتایی ساڵ باجی سه‌ر مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران تا ئاستی سه‌دا سفر كه‌مبكرێته‌وه.
دوای ئه‌وه‌ی داواكاریه‌كه ئه‌رێنیانه له‌لایه‌ن بازاڕه‌كانه‌وه پێشوازیلێكرا، دوێنێ بۆرسه‌ی نیویۆرك به نزیكه‌ی سه‌دا پێنج قازانج رۆژه‌كه‌ی ته‌واوكرد.
پسپۆڕان ئاماژه‌یان به گرنگیی گرتنه‌به‌ری ئه‌و هه‌نگاوانه كرد كه ئابوورییه گه‌وره‌كان به‌هۆی جۆری نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا (COVID-19) ده‌یگرنه‌به‌ر، ئاماژه‌شیان به‌وه‌كرد كه هاندانی ئابووریی له‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا داخوازی له‌سه‌ر نه‌وت زیاد ده‌كات.
دوێنێ سعوودیه و رووسیا رایانگه‌یاند كه له سه‌ره‌تای مانگی نیسانه‌وه به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی خاو زیاد ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر نرخی نه‌وت ده‌بێت.
رۆژی هەینی دوای ئه‌وه‌ی هه‌ردوو وڵات نه‌یانتوانی بڕیاربده‌ن له‌باره‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی زیاتری به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت، رۆژی یه‌كشه‌ممه نرخی نه‌وت له ١٢ی شوباتی ٢٠١٦ه‌وه نزمترین ئاستی چوار ساڵی رابردووی تۆمارکرد.
هه‌روه‌ها باس له‌وه ده‌كرێت كه ره‌نگه لە رووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان ٣٨ دۆلار و ٤٨ سه‌نت بۆ ٣٨ دۆلار و ٧٠ سه‌نت بەرهەڵستی بنوێنێت و نرخه‌كه‌ی له‌نێوان ٣٨ دۆلار و نۆ سه‌نت بۆ ٣٨ دۆلار و چوار سه‌نت بمێنێته‌وه.
سەرچاوە / ئاژانسی ئانادۆڵو