قائیمقامی سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت: پێیوسته سه‌رجه‌م فرۆشیارانی عه‌لوه‌ی شاری سلێمانی پابه‌ندی رێكاره‌كانی خۆپارێزی دژی بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا بن و ده‌شڵێت: تیمه‌كانی ده‌رمان رشاندن عه‌لوه‌كه پاكژده‌كه‌نه‌وه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 11-3-2020 ئاوات محه‌مه‌د، قائیمقامی سلێمانی له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رانی عه‌لوه‌ی شاری سلێمانی كۆبوه‌وه كه‌مه‌به‌ست لێی خاوێن ڕاگرتنی سه‌وزه و میوه‌كانه له عه‌لوه‌كه‌وه ده‌نێردرێت بۆ بازاڕه‌كانی شاری سلێمانی.
ئاوات محه‌مه‌د له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا رایگه‌یاند: به‌مه‌به‌ستی خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆرۆنا و گرتنه به‌ری رێكاری پێویست بۆ رێگری كردن له بڵاوبونه‌وه‌ی، پێویسته خاوه‌ن قاتعه‌كانی عه‌لوه‌ی شاری سلێمانی پابه‌ندی رێنماییه‌كانی خۆپارێزی دژی بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا بن.
وتی: پێویسته سه‌رجه‌م خاوه‌ن قاتعه‌كان و فرۆشیاران و ئه‌و كرێكار و كارمه‌ندانه‌ی له عه‌لوه‌ی شاری سلێمانی كارده‌كه‌ن، ده‌ستكێش و كه‌مامه و هه‌موو پێدوایستیه‌كانی خۆپارێزی دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌كاربهێنن.
وتیشی: یه‌كێكی تر له‌و رێكارنه‌ی پێویسته زوزو له شوێنه‌كه‌یان ئه‌نجام بدرێت، پاكژ (تعقیم) كردنه، كه دڵنیاییه‌كی زیاتر له‌لای هاوڵاتی دژی بڵاوبونه‌وه‌كه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا دروست ده‌كات.
قائیمقامی سلێمانی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: له‌چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی رشاندنی ده‌رمان له شاری سلێمانی له‌چه‌ند رۆژی داهاتو عه‌لوه‌كه پاكژ (تعقیم) ده‌كرێته‌وه.
هه‌ڵمه‌تی رشاندنی ده‌رمان له شه‌قامه‌كانی شاری سلێمانی به‌سه‌رپه‌رشتی قائیمقامی سلێمانی، له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی سلێمانی و به‌هاوكاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی هاتوچۆ، ئاسایشی سلێمانی و لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانییه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت، كه‌مه‌به‌ست لێی خۆپارێزییه دژی بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا.