كوردستانهەواڵ

لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە گه‌رمیان کەسێک گیانی لەدەستدا

درەنگانی شەوی رابردوو لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە قەزای كەلار، کەسێک گیانی لەدەستدا.

لە راگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان ئاشكرای كرد، درەنگانی شەوی رابردوو لە ناو کەلار، ئۆتۆمبێلێک لە جۆری (فۆرد) لە هاووڵاتییەك دەدات و برینداری دەکات، پاش گەیاندنی بە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا”.

هاتوچۆی گەرمیان راشیگەیاند: “لێکۆڵێنەوە لە لایەن تیمەکانی هاتووچۆ دەستی پێکردوە، شۆفێرەکەش دەسبەسەر کراوە”.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close