ئەرشیفى بزووتنەوەبزووتنهوهی ئیسلامیرابــهری گشتیعێراقكوردستان
ئەنجومەنی شورای سلێمانی- هەڵەبجە- گەرمیان، بەسەرپەرشتی بەڕێز مامۆستا عیرفان عەلی عبدولعەزیز کۆبووەوە

🔴ئەمڕۆ شەمە بەرواری ۲۹ی ڕەبیعی دووەمی 1448 بەرانبەر ١٠/١٠/٢٠٢٦ ئەنجومەنی شورای سلێمانی- هەڵەبجە- گەرمیان، بەسەرپەرشتی بەڕێز مامۆستا عیرفان عەلی عبدولعەزیز کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا بەڕێز ڕابەری گشتی دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وعێراق و هەرێمی کوردستانی ڕوونکردەوە و ئاشکرایکرد، وەک پێشتر ئاماژەمان پێکرد، دۆخەکە مەترسیدارە، ناکرێت خەمساردانە لە دۆخەکە بڕوانرێت.
وتیشی، پێویستە عێراق زیاتر کار بۆ خۆپاریزی سنوورەکانی بکات، چونکە بەو شێوازە حوکمڕانییەی ئێستا ناتوانرێت سیستەمێک بەهێز و گشتگیر پیادە بکرێت.
هاوکات ئەنجومەنی سەرکردایەتی بە ووردی لەسەر دواین گۆڕانکارییە سیاسی و داراییەکان و بڕیارەکانی حکومەتی عێراق تاوتوێ کرد.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ لەبارەی چالاکی مەڵبەند و ئۆرگانەکانی سنوورەکە کرا و بڕیار و ڕێنمایی پێویستیان بۆ دەرکرا.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




