جیهانعێراقهەواڵ

بڕیارە ئەمڕۆ سودانی سەردانی ئێران بكات

بڕیارە ئەمڕۆ سودانی سەردانی ئێران بكات

باسک نێت
رۆژنامەی (الشر الاوسط):
تائێستا حكومەتی عێراق هیچ زانیاریەكی فەرمی بڵاونەكردووەتەوە لەبارەی سەردانی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ ئێران، لەكاتێكدا سەرچاوەكان ئاماژە بەوەدەكەن، بڕیارە ئەمڕۆ سودانی بچێتە تاران.

پێشتر ئیسماعیلبەقائی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە رایگەیاند، سەرۆك وەزیرانی عێراق كۆتایی ئەم هەفتەیە سەردانی ئێران دەكات، بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی پێشخستنی پەیوەندییە دووقۆڵییەكان و ئاڵوگۆڕی بیروڕا لەبارەی پێشهاتەكانی ناوچەكە.

لەبارەی سەردانە چاوەڕوانكراوەكەو بەگوێرەی ئەو جموجۆڵانەی سودانی لەم ماوەیەی دواییدا ئەنجامیداوە بەتایبەت لەگەڵ سەركردەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی، سەردانێكی خێرا دەبێت و پەیوەست دەبێت بەو دەنگۆیانە لەنێوەندە فەرمییەكان باسدەكرێت سەبارەت بە هەڵوێستی كۆتایی لەبارەی چارەنوسی گروپە چەكدارەكانی هاوپەیمانی ئێران.

ئەوەش لەكاتێكدایە، دەنگۆی گەیشتنی پەیامێكی راستەوخۆی ئەمریكاهەیە بۆ سودانی، كە پەیوەیستە بە داوای دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی هەڵبژێردراوی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، كە وادەی دەستبەكاربونی لە كۆشكی سپی نزیكبووتەوە.

ئەوەش وایكردووە جموجۆڵێكی بەپەلە لەنێو سەركردەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی دەستپێبكات و جۆرێك لە ئاشتەوایی لەنێوانیان دروستبووە، بەتایبەت نێوانی سودانی لەگەڵ سەركردە دیارەكانی چوارچێوەیەو لەپێشیانەوە، نوری مالیكی و قەیس خەزعەلی.

بەگوێرەی ئەو هەواڵانەی لەبارەی نامەكەی ترەمپ بۆ سودانی دەزی كردووەو سەرچاوە فەرمییەكانی عێراق دەیشارنەوە، دیارترین خاڵەكانی، تایبەتە بە پێویستی هەڵوەشاندنەوەی گروپە چەكدارەكانە پێش دەستبەكاربوونی دۆناڵد ترەمپ لەگەڵیشدا”حەشدی شەعبی”، بۆ ئەوەی ئیسرائیل هیچ پاساوێكی بەدەستەوە نەمێنێت بۆ هێرشكردنە سەر عێراق، بەوپێیەی ئیسرائیل و ئەمریكا هیچ جیاوازییەك ناكەن لەنێوان حەشدو گروپە چەكدارەكاندا.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close