
به‌هۆی ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی وڵاته‌كه ڕه‌تی كرده‌وه داكۆكی له سكاڵاكانی دژ به ئیسرائیل بكات له دادگای دادی نێوده‌وڵه‌تی، خۆپێشاندانی گه‌وره له مه‌كسیك ده‌ستی پێ كرد و به مۆلۆتۆڤ باڵوێزخانه‌ی ئیسرائیل له‌لایه‌ن خۆپێشانده‌رانه‌وه سووتێنرا.باسک نێت
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 29ی ئایار پێگه‌ی ”جویش كرۆنیكڵ” بڵاوی كرده‌وه، خۆپێشانده‌ره مه‌كسیكییه‌كان هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر باڵه‌خانه‌ی باڵوێزی ئیسرائیل و 200 كه‌س به‌شدارییان له خۆپێشاندانه‌كه‌ی دژ به ئیسرائیل كردووه، له به‌رده‌م باڵوێزخانه‌كه و له ڕێی كۆكتێلی مۆلۆتۆڤه‌وه، ته‌واوی باڵوێزخانه‌كه‌یان سووتاندووه.
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌فریقای باشوور داوایه‌كی له‌باره‌ی تاوانی جینۆسایدكردنی فه‌له‌ستینییه‌كان له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه دایه ده‌ست دادگای لاهای، سه‌رۆكی مه‌كسیك ڕه‌تی كرده‌وه پاڵپشتی له داواكه‌ی ئه‌فریقای باشوور بكات، ئه‌مه‌ش بووه هۆی سه‌رهه‌ڵدانی شه‌پۆلێكی ناڕه‌زایه‌تی دژی ئیسرائیل له وڵاته‌كه.
ئێسته ناڕه‌زایه‌تییه‌كان سه‌ری كێشا بۆ سووتاندنی باڵوێزخانه‌ی ئیسرائیل و تا ئێسته مه‌كسیك هیچ لێدوانێكی فه‌رمی نه‌داوه له‌وباره‌یه‌وه