
هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا بە ڕێژەیەکی بەرچاو کەمیکردووە
باسک نێت
فەرمانگەی زانیاری وزەی ئەمەریكی:
ڕێژەی ناوەندی هاوردەی نەوتی خام لەلایەن ئەمەریكا لە هەفتەی ڕابردوو لە 10 وڵاتی جیاجیاوە، گەیشتە پێنج ملیۆن و 878 ملیۆن بەرمیل نەوتی ڕۆژانە، بە بڕی 235 هەزار بەرمیل زیاتر بوو لە هەفتەی پێش ئەوە كە ڕۆژانە پێنج هەزار و 643 بەرمیل نەوت دەگەیشتە ئەمەریكا.
هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمەریكا هەفتەی پێشوو 249 هەزار بەرمیل بوو لە ڕۆژێكدا، بەڵام ئێستە بۆ 76 هەزار بەرمیل كەم بووەتەوە، بەمشێوەیەیش عێراق لە ڕیزی چوارەم وڵات دێ كە نەوت هەناردەی ئەمەریكا دەبێت، زۆرترین هەناردەی نەوت لە كەنەداوە دێت كە بڕەكەی دەگاتە چوار ملیۆن و 117 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێكدا، دوای ئەوە سعوودیە بە بڕی 496 هەزار بەرمیل و پاشان مەكسیك بە بڕی 465 هەزار بەرمیل، ئینجا عێراق دواتر ڤەنزوێلا بە بڕی 153 هەزار بەرمیل نەوت.




