
پەرلەمانی ئێران: ڕۆژی سێشەممە گفتوگۆکانی ئەمریکا و ئێران دەست پێدەکاتەوە
باسک نێت
بڕیارە ڕۆژی سێشەممە (١٧ی شوباتی ٢٠٢٦) گەڕێکی نوێی دانوستانە ناڕاستەوخۆکانی نێوان تاران و واشنتن لە شاری جنێڤی سویسرا بەڕێوەبچێت.
ئامانجی دانوستانەکان: سەرەکیترین مەبەست ڕێگریکردنە لە هەڵگیرسانی جەنگ لە ناوچەکە و گفتوگۆکردنە لەسەر دۆسیەی ئەتۆمی.
شاندی ئێرانی بە سەرۆکایەتی عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوە.
شاندی ئەمریکی بە بەشداری ستیڤ ویتکۆف و جارێد کوشنەر (زاوا و ڕاوێژکاری ترەمپ).
سەڵتەنەتی عومان وەک نێوەندگیر لە نێوان هەردوولادا دەبێت.
ئەمە دەبێتە گەڕی دووەمی گفتوگۆکان دوای ئەوەی گەڕی یەکەم لە ٦ی شوبات لە مەسقەت بەڕێوەچوو.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




