ڕاپۆرتعێراقكوردستانهەواڵ

گومانی زۆر هەیە لەسەر دەستکاری داتاکانی سەرژمێری

ڕانەگەیاندنی ئەنجامی کۆتای سەرژمێری گومانی دروست کردووە

باسک نێت
دوای هەفتەیەک لە تەواوبوونی قۆناغی دووەمی سەرژمێری تا ئێستا جگە لەئەنجامی بەرایی هیچ داتایەکی تری سەرژمێری ئاشکرا نەکراوە. ئەوەش گومانی زۆری لەسەر دەستکاری داتاکانی سەرژمێری دروستکردووە.

گومانەکە لەوەوە سەرچاوە دەگرێت داتای ژمارەی دانیشتوانی پارێزگاکان ئاشکرا نەکراوە کە پەیوەندی بە دیاریکردنی پشکی پارێزگاکان لە کورسی پەرلەمان و لە بودجە هەیە.

بەپێی دەستوری عێراق دەبێت کورسییەکانی پەرلەمانی عێراق لەسەر بنەمای ژمارەی دانیشتوان دیاری دەکرێت، هەر سەد هەزار کەسێک کورسیەک دادەنرێت و گومان دەکرێت داتاکانی سەرژمێری بەجۆرێک دەستکاری بکرێت لە بەرژەوەندی شیعەکانی عێراق ژمارەکان بگۆڕدرێن تا ژمارەی کورسییەکان و پشکی پارێزگاکانی باشور لە بودجە زیاد بکرێن.

لە ئەنجامی بەرایی سەرژمێری ژمارەی دانیشتوانی عێراق بە ٤٥ ملیۆن و ٤۰۰ هەزار و ژمارەی دانیشتوانی هەرێم بە ٦ ملیۆن و ۳۰۰ هەزار کەس ڕاگەیەنراوە و لەگەڵیدا بیانی و پەنابەرانی وڵاتانی تر لە عێراق هەژمار کراون.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close