كوردستانهەواڵ

کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان دڵنیایی دەدات و هەڵبژاردن بەهیچ شێوەیەک دواناکەوێت

کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان دڵنیایی دەدات و هەڵبژاردن بەهیچ شێوەیەک دواناکەوێت

باسک نێت
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، لەڕاگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە: دڵنیایی دەدەین بەسەرجەم هاوپەیمانی و حزب و کاندیدو ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، ڕێوشوێنی پێویست گیراوەتەبەر تابتوانین سەربەخۆیی و بێلایەنی هەڵبژاردنەکە مسۆگەر بکەین.

كۆمیسیۆن وتیشی: سەرجەم ئەو تاقیکردنەوەو ئامادەکارییانەی بەنوێنەرایەتی حزب و هاوپەیمانی و ڕێکخراوەکان ئەنجامدراون سەرکەوتنیان بەدەستهێناوە و دەتوانین بڵێین ئامادەین بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی دروست.

کۆمیسیۆن دووپاتیکردەوە کە هەڵبژاردن لەوادەی خۆیدا ئەنجامدەدرێت و ئامادەکارییەکانیش بۆ ئەو مەبەستە بەردەوامن.

وتیشی: دڵنیایی دەدەین بەهەموو لایەک کە ڕێوشوێنی پێویستمان گرتووەتەبەر کە بتوانین سەربەخۆیی و بێلایەنی هەڵبژاردنەکە مسۆگەر بکەین، ئامادەین بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی دروست.

 

https://t.me/plus4news

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close