
پارەی بژمێرەکانی سەرژمێری گشتی کەی دابەشدەکرێت
باسک نێت
مەحموود عوسمان بەڕێوەبەری جێبەجێبەجێكاری سەرژمێری گشتیی:
لە هەرێمی كوردستان 20 هەزار كەس بەشدارییان لەو پرۆسەیە كردووە و سێ لیژنەی ژمێریارییان پێنج رۆژە لە بەغدا وردبینی لە ناوەكان دەكەن
لەم رۆژانە تەواو دەبێت و لە بەغدا لە خەرجكردنی پارەكە ئاگادار دەكرێنەوە.
هەندێك دەنگۆ هەبوو باسیان لەوە دەكرد، پاداشتی ئەوانە دوا دەكەوێت، بەڵام ڕاست نییە.
پرۆسەكە وەك لیستی مووچە وایە و بۆ بەغدا رەوانە كراوە، بڕیارەكان ناوەندین و دوای وردبینی، پارەیان بۆ خەرج دەكرێت.
ناگاتە سەری ساڵ كە كارمەندەكان پاداشتی خۆیان وەردەگرن و بەپێی یاسا چەند پاداشت بۆیان دیاری كرابێت، پێیان دەدرێت.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە