دواین قۆناغی سەرژمێری گشتی دەستیپێكرد
“قۆناغی (77) پرسیارەكە بۆماوەی زیاتر لە دوو هەفتە بەردەوام دەبێت”
باسک نێت
ئەمڕۆ دواین قۆناغی سەرژمێری گشتی دانیشتوان لە هەرێمی کوردستان دەستیپێكرد، كە بە قۆناغی (77) پرسیارەكە ناسراوە.
وەزارەتی پلاندانانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت: قۆناغی سێیەمی پرۆسەی سەرژمێری بۆماوەی زیاتر لە دوو هەفتە بەردەوام دەبێت، کە تیایدا بژمێرەکانمان سەردانی گشت خێزانەکان دەکەنەوە لەسەرانسەری هەرێم کوردستان بۆ وەرگرتنی وەڵامی فۆڕمی پرسیارنامەی خێزانەکان بۆ ئەو (٧٧) پرسیارەی کە لە پرسیارنامەی باری دیموگرافی و باری کۆمەڵایەتی و ئابوری و پەروەردەی و تەندروستی و کارو بێکاری و نیشتەجێبوون و کۆچ و هۆیەکانی گۆڕینی شوێنی نیشتەجێبوون وزانیاری کارتی نیشتمانی و فۆرمی خۆراک رۆژی لەدایک بوون ، ژمارەی ئەو کەسانەی مردوون لەنێو خێزاندا، لەلایەکی تریشەوە سەبارەت بە خزمەتگوزاریەکانی ئاوو کارەباو ئاوەڕوەو کۆکردنەوەی خۆڵ و خاشاک و بوونی پێویستیەکانی ناو ماڵ پرسیار لەتەواوی خێزانەکان دەکرێت جا شارنشین بن یاخود گوند نشین.
هاوكات لیژنەی سەرپەرشتی سەرژمێریی گشتی داوای لە هاووڵاتیانی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم كردووە لە هەر خێزانێک، پێویستە کەسێک بچێتەوە زێدی خۆی بۆ وەڵامدانەوەی پرسیارەکان.
ڕۆژی (20) ی ئەم مانگە، پڕۆسەی سەرژمێری گشتی لەعێراق و هەرێمی كوردستان دەستی پێ كرد، كە ماوەی دوو رۆژی خایاندو قەدەغەی هاتوچۆ لە سەرجەم شارەكانی عێراق و هەرێم ڕاگەیەنرا.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە