
بەپەلە.. تەندروستی سلێمانی هەڕەشەیەکی توند لە پزیشک و کارمەندەکانی دەکات
باسک نێت – سلێمانی
دەقی نوسینی سەباح هەورامی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی:
هه‌ر كه‌سێك ئه‌خلاقی پزیشكی هه‌بێت نابێت له‌به‌رخاتری پاره ده‌وام و چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆش به‌جێبهێڵێت
ئەمرۆ لەپرێس کۆنفرانسێکدا رونکردنەوەماندا کە هه‌ر كه‌سێك ئه‌خلاقی پزیشكی هه‌بێت نابێت له‌به‌رخاتری پاره ده‌وام و چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆش به‌جێبهێڵێت، هۆشداریش ده‌دەین له‌وه‌ی ئه‌گه‌ر “یه‌ك نه‌خۆش بمرێت له نه‌خۆشخانه‌یه‌ك به‌هۆی جێهێشتنی پزیشكه‌وه خۆم یه‌كه‌م كه‌س ده‌بم كه سكاڵام تۆمار ده‌كه‌م”.
هه‌ر پزیشكێك ده‌وامه‌كه‌ی به‌جێبهێڵێت كاریگه‌ری له‌سه‌ر ژیانی خه‌ڵك دروستده‌كات ئێمه‌ش رێكاری یاسایی به‌رامبه‌ر ئه‌و پزیشكانه ده‌گرینه‌به‌ر، ناكرێت پزیشكێك شه‌وان له جێگه‌دا خه‌ریكی چات و فه‌یسبوك بكات و بڕیاری ئه‌وه بدات نه‌خۆشخانه‌كان به‌جێبهێڵێت و خه‌ڵكی فه‌قیر و هه‌ژار كه ناتوانێت بچێته نه‌خۆشخانه تایبه‌ته‌كان ناتوانێت چاره‌سه‌ر وه‌ربگرێت، بۆیه هه‌ر پزیشكێك له كاتی نه‌بونی موچه یان به هه‌ر بیانویه‌ك ده‌وامی نه‌خۆشخانه به‌جێبهێڵێت و بچن له نه‌خۆشخانه‌ی تایبه‌ت به پاره كاربكه‌ن ئیجرائاتی زۆر توند به‌رامبه‌ریان ده‌گرینه‌به‌ر”.
هه‌ر كه‌سێك ئه‌خلاقی پزیشكی هه‌بێت نابێت له‌به‌رخاتری پاره ده‌وام و چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆش به‌جێبهێڵێت، ئه‌كرێت بۆ دامه‌زراوه‌یه‌كی دیكه ئاسایی بێت كه ته‌نها كاری خه‌ڵك دواده‌كه‌وێت به‌ڵام له ته‌ندروستی خه‌ڵك ده‌مرێت، “یه‌ك نه‌خۆش بمرێت له نه‌خۆشخانه‌یه‌ك به‌هۆی جێهێشتنی پزیشكه‌وه خۆم یه‌كه‌م كه‌س ده‌بم كه سكاڵام تۆمار ده‌كه‌م”.
کاری پزیشكی جیاوازه و حكومه‌ت پاره‌یه‌كی زۆر خه‌رج ده‌كات تا كه‌سێك ده‌كاته پزیشك بۆیه جێهێشتنی ئه‌ركه‌كه‌ی له‌كاتێكدا نه‌خۆش پێویستی پێیه‌تی قه‌ره‌بو ناكرێته‌وه و ژیانی خه‌ڵك ده‌كه‌وێته مه‌ترسییه‌وه، بۆیه داوا له پزیشكان ده‌كه‌م به‌هیچ شێوه‌یه‌ك بیری لێنه‌كه‌نه‌وه، ئه‌گه‌رنا ڕوبه‌ڕوی سزای توند ده‌بنه‌وه.