كوردستانهەواڵ

لە 24 کاتژمێردا کامێرا جێگیرەکانی سلێمانی زیاتر لە هەزار سەرپێچییان تۆمارکردووە

پاش ئەوەى لە 23ـی ئەم مانگەوە کامێرا جێگیرەکانى سەنتەری شار و شەقامەکانی سلێمانی خرانەوە کار، هاتوچۆی سلێمانیش رایگەیاند، لە 24 کاتژمێردا زیاتر لە هەزار سەرپێچی لەسەر شۆفێران تۆمارکراوە، بەپێی خەمڵاندنێکیش داهاتی 24 کاتژمێری کامێراکان نزیکەی 100 ملیۆن دینار بووە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند، لە 24 کاتژمێری رابردوودا کامێرا جێگیرەکان زیاتر لە هەزار سەرپێچییان تۆمارکردووە، بەپێی خەمڵاندنێکیش، لەماوەی ئەو 24 کاتژمێرەدا، داهاتی کامێراکان نزیکەی 100 ملیۆن دینار بووە.

خێرایی مۆڵەتپێدراوی کامێراکان لە نێوان 50 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا تا 80 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدایە، بەوپێیە ئەگەر تێکڕای سەرپێچییەکان بە 70 هەزار دینار بۆ هەر سەرپێچییەک تۆمارکرابێت، ئەوا لەو 24 کاتژمێرەدا کامێراکان نزیکەی 100 ملیۆن دینار داهاتیان کۆ کردووەتەوە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close