كوردستانهەواڵ

دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی کانوونی دووەمی 2025 دەکرێت

دوای گەیشتنی پارەکەی بەغداد، لەئەمڕۆ چوار شەممەوە دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی کانوونی دووەمی 2025 دەکرێت.

باسک نێت

بە پێی خشتەی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە خانەنشینی شارستانی، خاوەن پێداویستی تایبەت و زیندانییانی سیاسیی مووچەی مانگی یەک وەردەگرن.

هەر بە پێی خشتەکە مووچەی مانگی یەک بە چوار ڕۆژ دابەش دەکرێت.

دابەشکردنی مووچە دوای ئەوە دەستیپێکرد کە رۆژی سێ شەممە وەزارەتی دارایی عێراق 958 ملیار و 12 ملیۆن دیناری بۆ مووچەی فەرمانبەران ڕەوانەی هەرێمی کوردستان کرد.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close