عێراقكوردستانهەواڵ

وەزارەتی دارایی هەرێم لەبارەی ناردنی لیستی مووچە بۆ بەغدا بڕیاری دا

وەزارەتی دارایی هەرێم بڵاویکردەوە، بڕیار دراوە لە 24 كاتژمێردا لیستی مووچە لەلایەن وەزارەتەكانەوە ئامادە بكرێت بۆ ناردنی بۆ وەزارەتی دارایی عێراق.

بەپێی نووسراوێکی وەزارەتی دارایی هەرێم کە بڵاوکراوەتەوە، دەبێ سەرجەم وەزارەت و فەرمانگەكان تاوەكو سبەی ئێوارە (لەماوەی 24 كاتژمێردا) لیستی مووچەی مانگی 2 ئامادە بكەن بە زمانی عەرەبی و لەسەر (سی دی) بیدەنە وەزارەتی دارایی هەرێم، بۆ ئەوەی ڕەوانەی وەزارەتی دارایی عێراق بكرێت.

دوای بریارەکەی دادگای فیدڕاڵی لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەڕیم بەغدا داوای لیستی مووچەی لە هەڕیم کرد بۆ ئەوەی مووچەی مانگی دووی فەرمانبەران رەوانە بکات و بۆ مانگی سێ داوایکردووەە هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەڕیم دروست بکرێت.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close