ڕاپۆرتعێراقهەواڵ

مالیكی “دەیەوێت سودانی داماڵێت لە تەواوی دەسەڵاتەكانی”

مالیكی “دەیەوێت سودانی داماڵێت لە تەواوی دەسەڵاتەكانی”
باسک نێت
رۆژنامەی (الشرق الاوسط):
جەنگێكی سارد لەنێوان نوری مالیكی، سەرۆك وەزیرانی پێشوتری عێراق و محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی ئێستا دەستیپێكردووە، لەگەڵ نزیكبونەوەی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، كە بڕیارە ساڵی داهاتوو بەڕێوەبچێت.
مالیكی هەوڵی پەلەكردنی زیاتر دەدات لەو جەنگە, كە یەكێك لە گۆڕەپانەكانی، خۆی لە هەمواركردنەوەی یاسای هەڵبژاردن دەبینێتەوە, بەجۆرێك هاوشانی گۆڕانكارییەكانی قورسایی نوێنەرایەتیكردنی كوتلە سیاسیەكان بێت.

ئەوەی مالیكی دەیەوێت بیكات بۆ خستنی هاوڕێی پێشوی(سودانی)، داڕشتنی یاسایەكی نوێیە، كە سەرۆكی حكومەت دادەماڵێت لە هەموو دەسەڵاتێك و بەكارهێنانی تواناكانی دەسەڵات لە هەڵبژاردندا.
نزیكەكانی مالیكی و ئەوانەی كاریان كردووە لە داڕشتنی پێشنیازەكاندا دەڵێن: مالیكی بیر لە دانانی كۆمەڵێك تەڵە دەكاتەوە بۆ سودانی، كە چاوی لە بەدەستهێنانی ویلایەتی دووەمی سەرۆكایەتیە.

سەركردەیەكی ئاگاداری شیعە، كە پێیوایە سودانی چانسی سەركەوتنی زۆرە, دەڵێت: ناوبراو هەنگاو بەرەو پێكهێنانی هاوبەشیی بەرهەمدار دەدات، كە پەیوەندی رێككەوتنەكانی هێوركردنەوەی دۆخەكەو روخسارێكی نوێی خۆرهەڵاتی ناوەڕاستەوە هەیە، وەك بنەمایەك بۆ پاراستنی لایەنی كەمی سەقامگیری لە عێراق.
زۆرێك باس لە سێ‌ بژاردە دەكەن لەبارەی كۆتایهاتنی ئەو جەنگە ساردە، سودانی سەركەوتوو دەبێت، یان رێككەوتن لەگەڵ مالیكی دەكات بە سەرپەرشتی لایەنی سێیەم، یان رەنگە یەكێكیان بەشكستێكی گەورەوە لێی بچنە دەرەوە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close